AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٧ ١٧:٤٤

لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەی ئەمینی:

سەرۆک کۆمار: دڵنیا بن بەدواداچوونی تایبەت بۆ دۆسیەی مەهسا ئەمینی دەکەم

سەرۆک کۆمار: دڵنیا بن بەدواداچوونی تایبەت بۆ دۆسیەی مەهسا ئەمینی دەکەم

سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندی بە بنەماڵەی مەهسا ئەمینی گرت و سەرەخۆشی لێیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرحوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەئیسی لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەی مەهسا (ژینا)ئەمینی وتی: لەو کاتەدا من لە سەفەری ئۆزبەکستان بووم و بەپەلە فەرمانم بە هاوکارەکانم دا بە شێوەی تایبەت بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکەن.

رەئیسی لەو پەیوەندییەدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەمینی داوای سەبووری بۆ بەجێماوان کرد و وتی: دڵنیا بن ئەم بابەتە لە دەزگا بەرپرسەکان داوا دەکەم تاکوو هەموو لایەنەکانی روون بێتەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: هەموو کچانی ئێران بە منداڵی خۆم دەزانم و کچەکەی ئێوەش وەکوو کچی خۆم دەزانم و هەستم وایە ئەم رووداوە بۆ یەکێک لە ئازیزانی من روویداوە.

لەو پەیوەندییەدا بنەماڵەی ئەمینی داوایان کرد بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکرێت.

News ID 43544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha